00964-770-057-3090 / 0964-750-739-7052 Info@iraq-international-dl.com

ئەو پرسیارانەی زۆرترین کەس لەبارەیەوە پرسیار ئەکەن

ئەو پرسیارانەی زۆرترین کەس لەبارەیەوە

بۆهەر پرسیارێک ئەتوانی لێرە بگەڕێی بۆ وەڵامەکەی، ئەگەر دەستت نەکەوت تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە

ناونیشانی ئەلیکترۆنی(ئیمەیڵ)م نیە، لە ئێستادا نامەوێت هەمبێت، چۆن داواکاری پێشکەشبکەم بۆ مۆڵەتی شۆفێری؟

ئەگەر هیچ ناونیشانێکی ئەلیکترۆنیت نیە(ئیمەیڵ)، ئەوا ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پیوەبکە لەڕێگەی ژمارە مۆبایلی7052 739 0750 ستافی کۆمپانیا کارئاسانی بۆ بەڕێزت دەکەن.

بۆپێشکەشکردنی داواکری مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی چیم پێویستە؟

بۆپێشکەشکردنی داواکری مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی پێویستت بە : وێنەیەک لە مۆڵەتی شۆفێری سەرەکی خۆت( بۆنموونە مۆڵەتی شۆفێری کوردوستان یان عێراق یان هەر وڵاتێکی تر + وێنەی واژوەکەت (ئیمزا) لەسەر کاغەزێکی سپی سادە + کۆپیەک لە وێنەی کەسی خۆت.

ئایە ئەم مۆڵەتی شۆفێریە نێودەوڵەتیە لە چ وڵاتێک دەردەچێت؟

کۆمپانیاکەی ئێمە بریکاری سەرەکی کۆمپانیای IDL ی ئەمریکیە، مۆڵەتەکەی بەڕێزیشت لە هەمان وڵات دەردەچێت.

دووای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی، چەند کات دەخایەنێت بۆ بەدەست گەیشتنی مۆڵەتەکە؟

لە ماوەی 15 ڕۆژ مۆڵەتەکەت بەدەست دەگات، هەندیک جار دەگاتە 20 ڕۆژ.

من لە کوردوستان یان عێڕاق ناژیم، ئایە ئەتوانم داواکاری پێشکەش بکەم بۆمۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی؟

لەهەر شوێنێکی دونیابیت ئەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەی بۆبون بە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە لایەن کۆمپانیاکەمانەوە، لە ڕێگەی گواستنەوە جیهانیەکانەوە بۆت دەنێرین وەک ؛ DHL & UPS

بۆبەکارهێنانی ئۆتۆمۆبێل ( لەهەر وڵاتێک) بە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی پێویستە چی لەگەڵ خۆم هەڵگرم؟

بۆ بەکرێگرتنی ئۆتۆمۆبێل یان بەکارهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لەهەر وڵاتێک پێویستە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتیەکەت پێبێت ( باج + دەفتەر) لەگەڵ مۆڵەتە سەرەکیەکەت (بۆنمونە مۆڵەتی شۆفێری کوردوستان).

مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتیەکەم بەسەرچووە، چۆن داواکاری پێشکەش بکەم بۆ نوێکردنەوە؟ تێچوەکەی چەند دەبێت؟

بۆ تازە کردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوەبکە infro@iraq-international-dl.com ئێمە مۆڵەتەکەت بۆ تازە ئەکەینەوە بەکەم ترین ماوە، کرێی تێچوی نوێکردنەوەی مۆڵەت ٪45 ی مۆڵەتەکە ئەبێت + کرێی تێچوی گواستنەوە ( ئەگەر ڕاستەو خۆ لە ئۆفیسی سەرەکیمان وەربگیرێتەوە پێویست بە کرێی گواستنەوە ناکات).

مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتیەکەم ونکردووە، ئەبێت چیبکەم؟

راستەوخۆ پەیوەندیمان پێوەبکە infro@iraq-international-dl.com ئێمە دووبارە مۆڵەتەکەت بۆ ئەنێرینەوە، کرێی تێچوی هەر گۆڕانکاریەکیش 45 دۆلاری ئەمریکی ئەبێت + کرێی تێچوی گواستنەوە ( ئەگەر ڕاستەو خۆ لە ئۆفیسی سەرەکیمان وەربگیرێتەوە پێویست بە کرێی گواستنەوە ناکات).

من هیجرەم کردووە و ناونیشانی نیشتەجێبونم گۆڕیوە؟ (واتا لە وڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر)

بۆگۆڕینی هەر زانیاریەکی سەر مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتیەکەت پێویستە بە هەمان ناونیشانی ئەلکترۆنی(ئیمەیڵ) یان هەمان ژمارە مۆبایل، مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتیەکەت بنێریت بۆمان، کرێی تێچوی هەر گۆڕانکاریەکیش 45 دۆلاری ئەمریکی ئەبێت + کرێی تێچوی گواستنەوە ( ئەگەر ڕاستەو خۆ لە ئۆفیسی سەرەکیمان وەربگیرێتەوە پێویست بە کرێی گواستنەوە ناکات).

من ئێستا لە وڵاتی خۆم نیم، بۆ نوسینی ناونیشانی سەر فۆڕمی پێشکەشکردن ناونیشانی سەرەکی خۆم (وڵاتی دایک) بنوسم ؟ یان ئەو وڵاتەی (ئەو شوێنەی) لێی نیشتەجێم؟

بۆ نوسینی ناونیشانی سەر فۆڕمی پێشکەشکردن پێویستە ناونیشانی هە میشەییت بنوسیت.