00964-770-057-3090 / 0964-750-739-7052 Info@iraq-international-dl.com
  • Space

    لە سەرانسەری دوونیا شۆفێری بکە

    لە هەر شوێنێک یان وڵاتێکیت دەتوانی شۆفێری بکەی بە بەکار هێنانی مۆڵەتی شۆفێری وەرگێڕدراوی نێودەوڵەتی ( دەرچو لە وڵاتی ئەمریکا).

بۆ چی پێویستت بە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتیە؟

مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە گشت ئەو وڵاتانەی کە لە ڕێکەوتنی ساڵی ١٩٤٩ دا واژۆیان لە سەر یاساکانی هاتوچۆ کردوە رێگە پێدراوە. بۆیە داوات لێدەکرێت کە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی وەرگری لەو وڵاتانەدا لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل . هەروەها لە کاتی بە کرێ گرتنی ئۆتۆمبێل لەو وڵاتانە دا پێویستە ئەم مۆڵەتەت پێ بێت.

ئەمە جگەلەوەی لە کاتی بەکاری‌هێنانی پایسکیل یەن مۆتۆڕسکیل پێویستە هەڵگری هەمان مۆڵت بیت.


مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە ڕێی ئینتەرنێت؟

بریتیە لە وەرگێڕانی مۆڵەتی شۆفێریەکەت بۆ چەند زمانێکی جیهان، ئەمەش وادەکات کە ئاسان بێت بۆ بەکار هێنان لە گشت شوێنێک دا ، هەروەها زۆربەی زمانەکان لێی تێ بگەن. ئەم مۆڵەتە گشت دۆکیومێنتەکانی وەرگێڕانی تێدایە هەروەها مۆڵەتێکی پلاستیکی ناحکومی زیرەکی لە گەڵدایە بە ٩ زمانی جیاواز.

مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی کاری پێدەکرێت لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە لە ساڵی 1949  ڕازیببون بە ڕێکەوتن نامەی یاساکانی هاتوچۆ , وە دووبارە دەستکاریکردنەوەی یاسا و ڕێساکانی هاتوچۆ لە 1968 لە بەرواری 8 ی November لە ڤیەننا و وە دووبارە گۆڕانکاری تیاکردنی ( بە مەبەستی زیادکردنی وڵاتانی ئەندام لەم یاسایانە) لە ساڵی 2006، کە کەسی هەڵگری ئەم مۆڵاتە بۆی هەیە لە گشت وڵاتە ئەندامەکان ئۆتۆمۆبێل بەکاربێنیت.

بە بونی ئەم مۆڵەتە ئەتوانیت مەفی بەکارهێنانی ( پایسکیل) و مۆتڕسکیلت هەبێت لە دەرەوەی وڵاتی دایک.

ئێمە بریکاری کۆمپانیای IDL ی ئەمریکین بۆ دەرکردنی (یان بەنێودەوڵەتی کردن) ی مۆڵەتە شۆفێریەکەی خۆت( واتا بێ بوونی مۆڵەتی شۆفێری ناوخۆ یان هەر وڵاتێکی تر مافی پێشکەشکردنی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتیت نەبێت)، بە شیوەیەک مۆڵەتەکەت وەردەگێردرێتە سەر ٩ زمانی جیهانی وەک : ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئیسپانی، پرتوگالی، ڕوسی، ئەڵمانی، عەرەبی، یابانی و چینی.

مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی پێکدێت لە : دەفتەرێک لە سەر شیوازی پاسپۆرت ( کە بە ٩ زمان نوسراوە) لەگەڵ باجێکی پلاستیکی زیرەک،  ( کە بە QR Code ) دەناسرێتەوە لەڕێگەی ئەپلیکەیشنەکانی تایبەت بە QR .                                  

وە لەژێر ئەم یاسایانە کۆمپانیاکەمان هەڵدەستێت بە دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی (کە لە وڵاتی ئەمریکا ، لەلایەن کۆمپانیای IDL کاری لەسەر دەکرێت و بە شێوازی ناردنی پۆست دەگەیەنرێتەوە بۆ کوردوستان) و پاشان پەسەند کردنی مۆڵەتە کەت بە شێوەی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی بتوانی لە هەموو وڵاتێک شۆفێری بکەیت بە بێ کێشە. کۆمپانیاکەمان بەو پەڕی خۆشحاڵیەوە ئەو خزمەتگوزاریەتان دەخاتە بەردەست و پێویست بە هیچ دوودڵیەک ناکات. تەنها لە ڕێی ئەم ماڵپەڕەوە دەتوانی داواکاری پێشکەش بکەیت و دواتر لە پەیوەندی دا دەبین لە گەڵتان تا گەیاندنی مۆڵەتی شۆفێریە نێودەوڵەتیەکەت بۆ ماڵەکانتان. 

ئێمە وەک بریکاری سەرەکی لە ساڵی 2011 تا ئێستا دەست بەکارین ، لە ڕێگەی خزمەتگوزاریەکانمانەوە دەمانەوێت کارئاسانی بۆ هاوڵاتیانی خۆمان بکەین، وەک هەر هاوڵاتیەکی وڵاتانی تر ببن بە خاوەنی مۆڵاتی شۆفێری نێودەاوڵەتی، بۆ ئەو کەسانە ی کە ئارەزوو مەندن. 


دووا چالاکی

لە بارەی ئێمەوە

Iraq-International-driving license ئێمە بریکاری سەرەکی کۆمپانیای International Automobile Association Inc لە عێراق....زیاتر....

بە شێوەی ئۆنلاین مۆڵەت بە دەست بهێنە

لە ڕێی ماڵپەڕەکەمانەوە دەتوانی بە شێوەی ئۆنلاین و بە خێراترین شێوە مۆڵەتەکەت بە دەست بهێنیت تەنها بە پڕ کردنەوەی فۆڕمێک ...

ئێمە کێین (ناساندن)

ئێمە بریکاری سەرەکی کۆمپانیای INTERNATIONAL AUTOMOBILE ASSOCIATION INC ی ئەمریکین، بۆ دەرکردنی مۆڵەتی شۆفیری نێودەوڵەتی، کە ڕاستەوخۆ ...