00964-770-057-3090 / 0964-750-739-7052 Info@iraq-international-dl.com

مۆڵەتی نێودەوڵەتی چیە؟

بریتیە لە وەرگێڕانی مۆڵەتی شۆفێریەکەت بۆ چەند زمانێکی جیهان، ئەمەش وادەکات کە ئاسان بێت بۆ بەکار هێنان لە گشت شوێنێک دا ، هەروەها زۆربەی زمانەکان لێی تێ بگەن. ئەم مۆڵەتە گشت دۆکیومێنتەکانی وەرگێڕانی تێدایە هەروەها مۆڵەتێکی پلاستیکی ناحکومی زیرەکی لە گەڵدایە بە ٩ زمانی جیاواز.

بریتیە لە وەرگێڕانی مۆڵەتی شۆفێریەکەت بۆ چەند زمانێکی جیهان، ئەمەش وادەکات کە ئاسان بێت بۆ بەکار هێنان لە گشت شوێنێک دا ، هەروەها زۆربەی زمانەکان لێی تێ بگەن. ئەم مۆڵەتە گشت دۆکیومێنتەکانی وەرگێڕانی تێدایە هەروەها مۆڵەتێکی پلاستیکی ناحکومی زیرەکی لە گەڵدایە بە ٩ زمانی جیاواز.

مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی کاری پێدەکرێت لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە لە ساڵی 1949  ڕازیببون بە ڕێکەوتن نامەی یاساکانی هاتوچۆ , وە دووبارە دەستکاریکردنەوەی یاسا و ڕێساکانی هاتوچۆ لە 1968 لە بەرواری 8 ی November لە ڤیەننا و وە دووبارە گۆڕانکاری تیاکردنی ( بە مەبەستی زیادکردنی وڵاتانی ئەندام لەم یاسایانە) لە ساڵی 2006، کە کەسی هەڵگری ئەم مۆڵاتە بۆی هەیە لە گشت وڵاتە ئەندامەکان ئۆتۆمۆبێل بەکاربێنیت.

بە بونی ئەم مۆڵەتە ئەتوانیت مەفی بەکارهێنانی ( پایسکیل) و مۆتڕسکیلت هەبێت لە دەرەوەی وڵاتی دایک.

ئێمە بریکاری کۆمپانیای IDL ی ئەمریکین بۆ دەرکردنی (یان بەنێودەوڵەتی کردن) ی مۆڵەتە شۆفێریەکەی خۆت( واتا بێ بوونی مۆڵەتی شۆفێری ناوخۆ یان هەر وڵاتێکی تر مافی پێشکەشکردنی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتیت نەبێت)، بە شیوەیەک مۆڵەتەکەت وەردەگێردرێتە سەر ٩ زمانی جیهانی وەک : ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئیسپانی، پرتوگالی، ڕوسی، ئەڵمانی، عەرەبی، یابانی و چینی.

مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی پێکدێت لە : دەفتەرێک لە سەر شیوازی پاسپۆرت ( کە بە ٩ زمان نوسراوە) لەگەڵ باجێکی پلاستیکی زیرەک،  ( کە بە QR Code ) دەناسرێتەوە لەڕێگەی ئەپلیکەیشنەکانی تایبەت بە QR .                                  

وە لەژێر ئەم یاسایانە کۆمپانیاکەمان هەڵدەستێت بە دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی (کە لە وڵاتی ئەمریکا ، لەلایەن کۆمپانیای IDL کاری لەسەر دەکرێت و بە شێوازی ناردنی پۆست دەگەیەنرێتەوە بۆ کوردوستان) و پاشان پەسەند کردنی مۆڵەتە کەت بە شێوەی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی بتوانی لە هەموو وڵاتێک شۆفێری بکەیت بە بێ کێشە. کۆمپانیاکەمان بەو پەڕی خۆشحاڵیەوە ئەو خزمەتگوزاریەتان دەخاتە بەردەست و پێویست بە هیچ دوودڵیەک ناکات. تەنها لە ڕێی ئەم ماڵپەڕەوە دەتوانی داواکاری پێشکەش بکەیت و دواتر لە پەیوەندی دا دەبین لە گەڵتان تا گەیاندنی مۆڵەتی شۆفێریە نێودەوڵەتیەکەت بۆ ماڵەکانتان. 

ئێمە وەک بریکاری سەرەکی لە ساڵی 2011 تا ئێستا دەست بەکارین ، لە ڕێگەی خزمەتگوزاریەکانمانەوە دەمانەوێت کارئاسانی بۆ هاوڵاتیانی خۆمان بکەین، وەک هەر هاوڵاتیەکی وڵاتانی تر ببن بە خاوەنی مۆڵاتی شۆفێری نێودەاوڵەتی، بۆ ئەو کەسانە ی کە ئارەزوو مەندن.