00964-770-057-3090 / 0964-750-739-7052 Info@iraq-international-dl.com

ئەو پرسیارانەی زۆرترین کەس لەبارەیەوە پرسیار ئەکەن

ئەو پرسیارانەی زۆرترین کەس لەبارەیەوە

بۆهەر پرسیارێک ئەتوانی لێرە بگەڕێی بۆ وەڵامەکەی، ئەگەر دەستت نەکەوت تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە

مۆڵەتی شۆفێریەکەم ونبووە، ئایە ئەتوانم داواکاری پێشکەشبکەم بۆ بەدەست هێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی؟

بۆدەستکەوتنی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی پێوستت بە هەبوونی مۆڵەتی شۆفێری سەرەکی دەبێت، لەبەرەوە وەڵامی ئەم پرسیارە نەخێرە.

مۆڵەتی شۆفێریەکەم دووای 8 مانگی تر( بۆنموونە) بەسەر ئەچێت، ئایە ئەتوانم مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتیەکەم بەکاربێنم ؟(ئەگەر هەتبێت)، ئایە ئەتوانم داواکاری پێشکەشبکەم بۆدەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی؟

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی، هەرکەسێک کە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری ناوخۆیی (کوردوستان، عێراق یان هەر وڵاتێک) بێت ئەتوانێت داواکاری پێشکەشبکات، بەومەرجەی مۆڵەتەکەی خۆت بەسەر نەچوبێت، لەبەر ئەوە وەڵامی پرسیارەکە : بەڵێ.